جستجو



  • سوخه‌نڕانی كلارا زتكین له‌ كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران بۆ ئازادی ژنان!

    سوخه‌نڕانی كلارا زتكین له‌ كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران بۆ ئازادی ژنان!0

    كلارا زتكین نوێنه‌ری ژنانی كرێكار له‌ شاری بێرلین له‌ نێو چه‌پڵه‌ لێدانی به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ كاری ژنان ده‌ستی به‌ قسه‌ كرد. ناوبراو رایگه‌یاند كه‌ نایه‌وێت هه‌واڵی پێوه‌ندار له‌گه‌ڵ بارودۆخی كاری كرێكارانی ژن كه‌ وه‌ك بارودۆخی كاری كرێكارانی پیاوه‌، باس بكات. به‌ڵام به‌ خواستی موه‌كیله‌كانی ده‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌ی كاری ژنان له‌ روانگه‌یه‌كی ئوسولیه‌وه‌ روون بكاته‌وه‌. له‌و روانگه‌وه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ته‌واوی ناڕوونه‌، به‌م پێیه‌ پێویسته‌ كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئوسولی تاوتوێ بكات، هه‌ڵوێستی خۆی له‌م پێوه‌نده‌دا روون و ئاشكرا به‌یان بكات.

    READ MORE
  • مەگەر من ژن نیم؟

    مەگەر من ژن نیم؟0

    سۆجۆنەر تروس ١٧٩٧-١٨٨٣ خاتوونێکی هەڵسوڕاوی ڕەشپێسته‌، کە وەک کۆیلە لە شاری نیویۆرک چاوی بە دونیا هەڵهێناوە. پێش ساڵی١٨٢٧، واتە بەرلەوەی کە کۆیلەیی و کۆیلەداری لە شاری نیویۆرک هەڵبوەشێتەوە، دەفرۆشرێت بە کەسێک بەناوی “هون واگن”، پاشان ئازادی دەکات. لەساڵی ١٨٥١ سۆجۆنەر بەشداری کۆنفرانسی “مافەکانی ژنانی ئۆهایۆ”ی کرد، هەڵبەت زۆرێک لە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە دژی بەشداربوونی ئەو بوون، چونکە دەترسان بزوتنەوەی ژنانی ئەو سەردەمە و بزوتنەوەی دژبەری کۆیلەداریی، کە لەو زەمەنەدا کڵپەی ڕق و کینەی زۆرێک بوو، بێ نەزم و شلۆق ببێت. کاتێک سۆجۆنەر هەستا بۆ ئەوەی گوتارەکەی خۆی پێشکەش بکات، هووها و هاواری دژبەری تابێت بڵندتر دەبوو، بەڵام کاتێک گووتەکانی تەواوبوون، دەنگی پشتگیری و پاڵپشتی، تەواوی هۆڵەکەی تەنییەوە. ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە دەقی گوتارەکەی سۆجۆنەر تروسە کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کردبوو.

    READ MORE