نەوال سەعداوی: رقم لە سنوورەكانە
- تایبەتی ژنان, جیهان
- شوبات 13, 2019
هونەر لە ئورووپای شەرقی تام و چێژێکی تری هەیە، وڵات گەلی ئەو بەشە لە ئورووپا هەموو دەم جیاوازی خۆیان لە ناو ژانڕەکانی هونەر دا نواندووە. ئەوجار با ژوانێک لە گەڵ یارووسلاڤ سایفرێت بکەین و دونیای شیعری ئەو شاعیرە بە سەر کەینەوە. یەک لە شاعیرە باشەکانی هاوچەرخی ئورووپا و جیهان، ناوبراو ساڵی 1901ی زایینی لە گەڕەکیکی هەژار و کرێکارنشینی پڕاگ لە چێکسلڤاکی لە دایک دەبێ و 1986یش کۆچی دوایی دەکا. ساڵی 1984یش خەڵاتی نۆبێل دەباتەوە!
READ MOREئەم گفتوگۆیە لەگەڵ فەیلەسوف و کۆمەڵناسى فەڕەنسى، ژان بۆدریار (1929-2007)، لەلایەن سۆزان مۆر و ستیڤن جۆنستۆنەوە لە کانونى دوەمى ساڵى 1989، بۆ گۆڤاری “مارکسیزمى ئەمڕۆ”ى بەریتانى ئەنجامدراوە. لە ئەسڵدا بە ناونیشانى “سیاسەتەکانى فریودان”(The Politics of Seduction) بڵاوبووەتەوە. لێرەدا پشت بەو نوسخەیە بەستراوە کە لە کتێبى Baudrillard live: Selected Interviews دا هاتووە و “مایک گین” (ڕۆتلیدج 1993) بە چاپى گەیاندووە.
READ MORE“خوا بەرپرسی جیاكارییەكی ناحەقە لە نێوان من و براكەمدا، هەر ئەویش بەرپرسی سڕینەوەی ناوی دایكم بوو، جارێكیان باوكم پێی وتم خوا حەقە، لەم دەستەواژەیە نەگەیشتم، بۆیە نامەیەكم بۆ خوا نووسی. ئەوە یەكەم نامە بوو لە ژیانمدا بینووسمو لێم پرسی: ئەی خودایە ئەگەر تۆ حەقی، بۆچی لە نێوان من و براكەم و لە نێوان دایكمو باوكمدا جیاوازیت درووست كردووە؟”
READ MOREلەو تەپۆڵکەیە سێدارەیان هەڵدا
هێشتا 25 خولەکی ترم ماوە
گشت ئەو شارە دەخوازن لە سێدارە دانم ببینن
نادین گوردیمێر -Nadine Gordimer، لە ٢٠ی نۆڤێمبەری ١٩٢٣ لە خانەوادەیەکی جولەکە لە ئەفریقای باشوور لە دایک بووە. سەڕەڕای نووسینی زیاتر لە ١٠ ڕۆمان، نادین چەندین چیرۆک و وتار و شانۆنامەی نووسیوە کە لە زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمەکانیدا دژی سیستەمی دڕندانەی ئەپارتاید وەستاوەتەوە.
READ MOREسۆجۆنەر تروس ١٧٩٧-١٨٨٣ خاتوونێکی هەڵسوڕاوی ڕەشپێسته، کە وەک کۆیلە لە شاری نیویۆرک چاوی بە دونیا هەڵهێناوە. پێش ساڵی١٨٢٧، واتە بەرلەوەی کە کۆیلەیی و کۆیلەداری لە شاری نیویۆرک هەڵبوەشێتەوە، دەفرۆشرێت بە کەسێک بەناوی “هون واگن”، پاشان ئازادی دەکات. لەساڵی ١٨٥١ سۆجۆنەر بەشداری کۆنفرانسی “مافەکانی ژنانی ئۆهایۆ”ی کرد، هەڵبەت زۆرێک لە ئامادەبووانی کۆنفرانسەکە دژی بەشداربوونی ئەو بوون، چونکە دەترسان بزوتنەوەی ژنانی ئەو سەردەمە و بزوتنەوەی دژبەری کۆیلەداریی، کە لەو زەمەنەدا کڵپەی ڕق و کینەی زۆرێک بوو، بێ نەزم و شلۆق ببێت. کاتێک سۆجۆنەر هەستا بۆ ئەوەی گوتارەکەی خۆی پێشکەش بکات، هووها و هاواری دژبەری تابێت بڵندتر دەبوو، بەڵام کاتێک گووتەکانی تەواوبوون، دەنگی پشتگیری و پاڵپشتی، تەواوی هۆڵەکەی تەنییەوە. ئەوەی لێرەدا دەیخوێننەوە دەقی گوتارەکەی سۆجۆنەر تروسە کە لە کۆنفرانسەکەدا پێشکەشی کردبوو.
READ MORE