جستجو

سوخه‌نڕانی كلارا زتكین له‌ كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران بۆ ئازادی ژنان!

سوخه‌نڕانی كلارا زتكین له‌ كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران بۆ ئازادی ژنان!

كلارا زتكین نوێنه‌ری ژنانی كرێكار له‌ شاری بێرلین له‌ نێو چه‌پڵه‌ لێدانی به‌شداربووان سه‌باره‌ت به‌ مه‌سه‌له‌ی پێوه‌ندیدار له‌گه‌ڵ كاری ژنان ده‌ستی به‌ قسه‌ كرد. ناوبراو رایگه‌یاند كه‌ نایه‌وێت هه‌واڵی پێوه‌ندار له‌گه‌ڵ بارودۆخی كاری كرێكارانی ژن كه‌ وه‌ك بارودۆخی كاری كرێكارانی پیاوه‌، باس بكات. به‌ڵام به‌ خواستی موه‌كیله‌كانی ده‌یه‌وێت مه‌سه‌له‌ی كاری ژنان له‌ روانگه‌یه‌كی ئوسولیه‌وه‌ روون بكاته‌وه‌. له‌و روانگه‌وه‌ كه‌ ئه‌م بابه‌ته‌ به‌ته‌واوی ناڕوونه‌، به‌م پێیه‌ پێویسته‌ كۆنگره‌ی نێونه‌ته‌وه‌یی كرێكاران ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ به‌ شێوه‌یه‌كی ئوسولی تاوتوێ بكات، هه‌ڵوێستی خۆی له‌م پێوه‌نده‌دا روون و ئاشكرا به‌یان بكات.

كلارا زتكین قسه‌كانی به‌م شێوه‌یه‌ درێژه‌ پێده‌دات: زۆر جێگای سه‌رسووڕمان نییه‌ كه‌ عوناسری كۆنه‌په‌ره‌ست، بۆچوونی دواكه‌وتووانه‌ له‌ مه‌سه‌له‌ی كاری ژنانیان هه‌بێت، به‌ڵام زۆر جێگای سه‌رسووڕمانه‌ كه‌ له‌ ئوردوگای سوسیالیستیش به‌ره‌وڕووی وه‌ها ده‌ركێكی هه‌ڵه‌ كه‌ داوای هه‌ڵوه‌شاندنه‌وه‌ی كاری ژنان ده‌كات، به‌ره‌وڕوو ده‌بین. مه‌سه‌له‌ی رزگاری ژنان كه‌ له‌ كۆتاییدا كاری ژنانه‌، مه‌سه‌له‌یه‌كی ئابورییه‌ و به‌ دروستی چاوه‌ڕوان ده‌كرێت كه‌ سوسیالیسته‌كان ده‌ركێكی سه‌رتریان له‌ كاروباری ئابوری هه‌بێت. سوسیالیسته‌كان ده‌بێ بزانن كه‌ له‌ بارودۆخی گه‌شه‌ی ئابوری ئێستا، كاری ژنان پێویستییه‌كه‌ كه‌ بۆچوونی سروشتی ئه‌و یان ده‌بێته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ له‌ ماوه‌ی كاتی كار كه‌ هه‌ر كه‌س ده‌بێ له‌ خزمه‌ت كۆمه‌ڵگای دابنێت، دابه‌زێت و یان ئه‌وه‌یكه‌ سه‌روه‌تی گشتی كۆمه‌ڵگا گه‌شه‌ بكات. ئه‌وه‌یكه‌ له‌ بواری ره‌قابه‌ت ده‌بێته‌ هۆی دابه‌زینی حه‌قده‌ستی هێزی كاری پیاوان، كاری ژنانه‌ به‌ڵكوو قازانج په‌ره‌ستی سه‌رمایه‌داران هۆكاری ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌. سوسیالیسته‌كان پێش له‌ هه‌موو شتێك ده‌بێ بزانن كه‌ كۆیله‌تی یان ئازادی كۆمه‌ڵایه‌تی پێویستی به‌ وابه‌سته‌گی یان ناوابه‌سته‌ بوونی ئابوری هه‌یه‌. كه‌سانێك كه‌ له‌سه‌ر ئاڵاكه‌ی خۆیان ئازادی كه‌ به‌یانگه‌ری سیمای مرۆڤایه‌تییه‌یان نووسیوه‌، مافی ئه‌وه‌یان نییه‌ نیوه‌یه‌ك له‌ جۆری به‌شه‌ر له‌ رێگای به‌ستراوه‌یی ئابوری به‌ كۆیله‌تی سیاسی ــــ كۆمه‌ڵایه‌تی مه‌حكوم بكه‌ن. هه‌ر وه‌ك ئه‌وه‌یكه‌ كرێكاران له‌ ژێر یوغی سه‌رمایه‌داران گرفتارن، ژنانیش له‌ ژێر سۆڵته‌ و ده‌سه‌ڵاتی پیاوان. تا كاتێك كه‌ به‌ستراوه‌یی ئابوری ژن له‌ناو نه‌چێت، ئه‌م شێوه‌ چه‌وساندنه‌وه‌ هه‌ر ده‌مێنێت. هه‌لومه‌رجی نكۆڵی لێنه‌كراو بۆ ئه‌م جۆره‌ وابه‌سته‌گی ئابورییه‌، كاره‌. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ ژنان وه‌ك پیاوان، مرۆڤگه‌لێكی ئازاد دروست بكه‌ن و ئه‌وان وه‌ك خاوه‌ن مافی به‌رابه‌ر و ئه‌ندامی كۆمه‌ڵگا بزانین، نابێ مافی كاری ژنان له‌ناو به‌رین و یان ئه‌وه‌یكه‌ جگه‌ له‌ حاڵه‌تگه‌لێكی تایبه‌ت، به‌ته‌واوه‌تی مه‌حدود و ئێستسنایی، به‌رته‌سك بكه‌ینه‌وه‌. ژنانی كرێكار كه‌ بۆ به‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی خه‌بات ده‌كه‌ن، رزگاری خۆیان له‌ بزووتنه‌وه‌كانی ژنانی بورژوا كه‌ به‌رواڵه‌ت بۆ مافی ژن هه‌وڵ ده‌ده‌ن، داوا ناكه‌ن. ئه‌م ماڵه‌ له‌ ماسه‌ دروست كراوه‌ و بنه‌مای راسته‌قینه‌ی نییه‌. ژنانی كرێكار له‌سه‌ر ئه‌و باوه‌ڕه‌ن كه‌ مه‌سه‌له‌ی رزگاری ژنان بۆ خۆی مه‌سه‌له‌یه‌كی جیاگانه‌ نییه‌، به‌ڵكوو به‌شێك له‌ مه‌سائێلی گه‌وره‌ی كۆمه‌ڵایه‌تی ئێستایه‌ و به‌ته‌واوه‌تی بۆیان روونه‌ كه‌ له‌ بارودۆخی ئه‌مڕۆی كۆمه‌ڵگا ئه‌م مه‌سه‌له‌یه‌ قه‌ت چاره‌سه‌ر ناكرێت، مه‌گه‌ر ئه‌وه‌یكه‌ ئاڵوگۆڕێكی بنه‌ڕه‌تی له‌ كۆمه‌ڵگا پێك بێت. مه‌سه‌له‌ی رزگاری ژنان رۆڵی سه‌ده‌ی ئه‌مڕۆیه‌ كه‌ له‌دایك بوونی ماشینه‌. رزگار ژنان واته‌ گۆڕانی به‌ته‌واوی و بنه‌ڕه‌تی بارودۆخی كۆمه‌ڵایه‌تی ئه‌وان، له‌ راستیدا شۆڕش له‌ رۆڵی ئه‌وان له‌ ژیانی ئابوری. سیستمی پێشووی به‌رهه‌مهێنان به‌ ئامرازی سه‌ره‌تایی، ژنانی به‌ بنه‌ماڵه‌ زنجیر ده‌كرد و حه‌یته‌ی چالاكی ئه‌وانی به‌ نێو ماڵی خۆیان مه‌حدود ده‌كرده‌وه‌. له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌، ژن هێزی كاری گرینگ و به‌قازانج به‌ئه‌ژمار دێت، ناوبراو ته‌قریبه‌ن هه‌موو پێویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌كه‌ی به‌رهه‌م ده‌هێنا. له‌ بارودۆخی به‌رهه‌مهێنان و تیجاری پێشوو، به‌رهه‌مهێنانی پێویستییه‌كان و پێویستییه‌كانی بنه‌ماڵه‌ له‌ ده‌ره‌وه‌ی ماڵ، ئه‌گه‌ر نامومكین نه‌بوو، زۆر ئه‌سته‌م بوو. تا كاتێك كه‌ پێوه‌ندی به‌رهه‌مهێنانی پێشوو زاڵ بوون، ژنیش له‌ روانگه‌ی ئابورییه‌وه‌ ئه‌كتیڤ بوو.

به‌رهه‌مهێنانی ماشینی چالاكی ئابوری ژنی له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ له‌ناوبرد. سه‌نعه‌تی گه‌وره‌ هه‌موو كاڵانه‌كانی هه‌رزان تر و خێراتر و له‌ رێژه‌یه‌كی به‌رینتردا به‌رهه‌م دێنێت. سه‌نایعی بچوك ته‌نیا ئیمكانێك كه‌ هه‌یانبوو، ئه‌وه‌بوو كه‌ به‌ ئامرازی سه‌ره‌تایی، به‌رهه‌مێهنانی بچوك ئه‌نجام بده‌ن. ژنان ده‌بوا زۆرتر بڕێكی زیاتر له‌ نرخی كاڵایه‌كی ئاماده‌ی ماشینی بۆ كڕینی كه‌ره‌سته‌ی سه‌ره‌تایی (به‌مه‌به‌ستی به‌رهه‌مهێنانی كاڵا) باس بكه‌ن و سه‌ره‌ڕای ئه‌مه‌، كات و هێزی كاری خۆیانیش سه‌رمایه‌گوزاری بكه‌ن. له‌ ئه‌نجامدا كاری به‌قازانجی ناوماڵ به‌ سه‌رفه‌جوییه‌كی ساویلكانه‌ و كاتكوژی و ته‌ڵه‌ف كردنی هێز، گۆڕانی به‌سه‌ردا هات. سه‌ره‌ڕای ئه‌وه‌یكه‌ كه‌سانێكی سه‌ربه‌خۆ هێشتا خوازیاری به‌هره‌به‌رداری له‌ ژنی ئه‌كتیڤ و موه‌لێد بوون له‌ چوارچێوه‌ی بنه‌ماڵه‌ن، به‌ڵام ئه‌م جۆره‌ له‌ چالاكی شتێك جگه‌ له‌ زیان و خه‌ساره‌ت بۆ كۆمه‌ڵگای لێناكه‌وێته‌وه‌.

به‌م هۆیه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌رپه‌ره‌ستی باشی ئابوری (مه‌به‌ست رۆڵی ئابوری ژنانه‌)، سه‌رده‌می باشی رابردوو ته‌قریبه‌ن، نوقم بووه‌. سه‌نعه‌تی گه‌وره‌ی به‌رهه‌مهێنانی كه‌ل و په‌لی ناوماڵی له‌ پێویستی خستووه‌، چالاكی رۆژانه‌ی ناوماڵی ژنی له‌ناو بردووه‌ و هه‌روه‌ها بارودۆخی كاری ژنانی له‌ كۆمه‌ڵگا پێكهێناوه‌. به‌رهه‌مهێنانی میكانیكی كه‌ پێویستی به‌ هێزی بازوو و شاره‌زاییه‌كی ئه‌وتۆ نه‌بوو، ئیمكانی دامه‌زراندنی ژنانی له‌ بواره‌كانی به‌رینتری كار خۆش كرد. ژن به‌ره‌و عه‌رسه‌ی سه‌نعه‌ت هه‌نگاوی هه‌ڵگرت به‌م هیوایه‌ كه‌ داهاتی بنه‌ماڵه‌كه‌ی زیاد بكات و كاری ژنان له‌ سه‌نعه‌ت بووه‌ گه‌شه‌ی سه‌نعه‌تی پێشكه‌وتوو و به‌ره‌وپێش چوونی ئامرازی به‌رهه‌مهێنان له‌ سه‌رده‌می نێو له‌ گرینگی كاری پیاوان كه‌م بۆو. هه‌زاران هه‌زار كه‌س له‌ كرێكاران ئیخراج كران، ئه‌رته‌شی زه‌خیره‌ی به‌ هه‌ژاران پێكهات و حه‌قده‌سته‌كانیش كه‌م كرانه‌وه‌. كاتێك بوو كه‌ حه‌قده‌ستی پیاوان جگه‌ له‌ به‌رهه‌مهێنانی به‌رهه‌مهێنانی ناوماڵی ژنان بۆ زه‌مانه‌ت كردنی پێگه‌ی ئابوری نه‌ماڵه‌كه‌ی به‌س بوو. ئێستا ئاستی حه‌قده‌ستی ته‌نانه‌ت به‌سه‌ختی وڵامده‌ره‌وه‌ی ژیانی كرێكارانی موجه‌ڕه‌د ده‌دات و كرێكارانی خێزاندار ده‌بێ له‌سه‌ر حه‌قده‌ستی ژنه‌كه‌یان حیساب بكه‌ن. به‌م پێیه‌، ژن له‌ وابه‌سته‌گی ئابوری به‌ پیاو، رزگاری بوو. ژنی شاغڵی سه‌نعه‌تی كه‌ پێگه‌ی له‌ بنه‌ماڵه‌كه‌ی وه‌ك به‌رهه‌می ئابوری پیاو چیتر نامومكین بوو به‌م شێوه‌یه‌ رازی بوو كه‌ خۆی هێزێكی ئابورییه‌ و له‌ روانگه‌ی ئابوریه‌وه‌ چیتر وابه‌سته‌ی پیاو نییه‌. به‌ڵام ئێستا كه‌ ئه‌و له‌ روانگه‌ی ئابوریه‌وه‌ وابه‌سته‌ی پیاو نه‌بوو، هیچ هۆكارێكی دروست له‌ئارادا نه‌بوو كه‌ له‌ روانگه‌ی كۆمه‌ڵایه‌تییه‌وه‌ وابه‌سته‌ی ئه‌و بێت. به‌ڵام ئه‌مه‌ خودی ژن نه‌بوو كه ئه‌م وابه‌سته‌گییه‌ ئابورییه‌ی پێكهێناوه‌، به‌ڵكوو ئه‌مه‌ سه‌رمایه‌داران بوون. هێزی قورخ كردنی ئامرازی به‌رهه‌مهێنان ئیزنی ئه‌وه‌ی به‌ سه‌رمایه‌دار دا تا فاكتۆری نوێی ئابوری له ئه‌ستۆ بگرێت و ئیمتیازگه‌لێكی تایبه‌تی له‌ بواری چالاكی به‌رهه‌مهێنان به‌ده‌ست بێنێت. ژنی رزگار بوو له‌ ژێر سۆڵته‌ی ئابوری پیاو به‌ هێزی ئابوری سه‌رمایه‌داری وابه‌سته‌ ده‌بێت و له‌ كۆیله‌تی ژن، به‌ كۆیله‌تی خاوه‌نكار ده‌ردێت. ئه‌و ته‌نیا ئاغا و ئه‌ربابه‌كه‌ی گۆڕی بوو. تا ئێره‌ ژن له‌م گۆڕینه‌ براوه‌ بوو. ئه‌و چیتر له‌ روانگه‌ی ئابورییه‌وه‌ بایه‌خێكی كه‌متر له‌ پیاوی نه‌بوو و ژێرده‌سته‌ی ئه‌و نه‌بوو، به‌ڵكوو هاوشانی پیاو بوو. به‌ڵام سه‌رمایه‌دار ته‌نیا به‌مه‌ رازی نه‌بوو كه‌ له‌ هێزی كاری ژنان به‌هره‌كێشی بكات، به‌ڵكوو به‌ كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ وجودی ژنان هێزی كاری پیاوانه‌شی به‌ شێوه‌یه‌كی بنه‌ڕه‌تی چه‌وسانده‌وه‌.

كاری ژنان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌ ئاستێكی خوارتر له‌ پیاوان قه‌راری گرت. حه‌قده‌ستی پیاوان له‌ سه‌ره‌تاوه‌ له‌سه‌ر ئه‌م بنه‌ما حیساب كرابوو كه‌ بتوانێت پێویستییه‌كانی سه‌رجه‌م بنه‌ماڵه‌كه‌ی دابن بكات، به‌ڵام حه‌قده‌ستی ژن بۆ به‌رئاورد كردنی پێویستییه‌كانی ته‌نیا یه‌ك كه‌س له‌به‌رچاو گیرا، به‌م حیسابه‌ كه‌ ژنان جگه‌ له‌ كار له‌ كارخانه‌، له‌ ماڵیش كار ده‌كه‌ن و داهاتێكی دیكه‌یان ده‌بێت. ئه‌مه‌ به‌دوور له‌ راستی بوو كه‌ به‌رهه‌مهێناین ناوماڵی ژنان كه‌ به‌ ئامرازی سه‌ره‌تایی به‌رهه‌م هاتبوو و خۆی به‌شێكی زۆر كه‌م له‌ كاری مامناوه‌ندی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای له‌خۆ ده‌گرت، له‌گه‌ڵ سه‌نایعی بچوك به‌راورد بكرێت. به‌رهه‌مگه‌لێك كه‌ ژنان له‌ ماڵ و به‌ ئامرازی سه‌ره‌تایی به‌ڕێوه‌یان ده‌برد كه‌ خۆی به‌شێكی زۆر كه‌م له‌ كاری مامناوه‌ندی سه‌رجه‌م كۆمه‌ڵگای له‌خۆ ده‌گرت و له‌ چاو پیشه‌ گه‌وره‌كان قیاس نه‌ده‌كرا. توانایی كاری ژنانیش كه‌متر له‌ پیاوان هه‌ڵسه‌نگێندرا و له‌ ئاكامدا حه‌قده‌ستێكی كه‌متری بۆ له‌به‌رچاو ده‌گیرا و به‌دوای ئه‌م حه‌قده‌سته‌ كه‌مه‌، ئه‌م بارودۆخه‌ له‌ ئارادا بوو كه‌ له‌ بنه‌ڕه‌تدا ژنان پێویستیگه‌لێكی كه‌متریان له‌ پیاوان هه‌بێت. شتێك كه‌ به‌ته‌واوی رێگای بۆ چه‌وساندنه‌وه‌ی هێزی كاری ژنانه‌ بۆ سه‌رمایه‌داران چاوچنۆك خۆش كرد. نه‌ته‌نیا له‌به‌ر هه‌رزان بوونی به‌ڵكوو به‌ هۆی گوێڕایه‌ڵ بوونیشی.

سه‌رمایه‌داران له‌ دوو روانگه‌وه‌ قازانج ده‌كه‌ن، یه‌كه‌م ئه‌وه‌یكه‌ حه‌قده‌ستی ژنان تا راده‌یه‌كی مومكین هه‌رزان كرد و دووهه‌م ئه‌وه‌یكه‌ له‌ رێگای ره‌قابه‌ت، حه‌قده‌ستی پیاوانیشیان كه‌م كرده‌وه‌. به‌م شێوه‌یه‌ كاری منداڵانیان داهێنا كه‌ له‌ به‌رامبه‌ریدا حه‌قده‌ستی ژنان كه‌متر بكه‌نه‌وه‌ و له‌ رێگای كاری ماشین به‌ شێوه‌ی گشتی هێزی كاری ئینسانیان دابه‌زاند. سیستمی سه‌رمایه‌داری به‌ ته‌نیایی بۆته‌ هۆی ئه‌وه‌یكه‌ گه‌رایشی سروشتی ژنان ئه‌نجامی پێچه‌وانه‌ی هه‌بێت، به‌م شێوه‌یه‌ كه‌ له‌جیاتی كاریگه‌ری له‌سه‌ر كورت ماوه‌ بوونی سه‌عاتی كار بۆ درێژه‌ ماوه‌ بوونی هه‌وڵ بدرێت، له‌ لایه‌كی دیكه‌وه‌ هاوكات له‌گه‌ڵ چوونه‌سه‌ره‌وه‌ی سه‌روه‌تی كۆمه‌ڵه‌گا ولاته‌ ریفاهی تاكه‌كانی كۆمه‌ڵگا نه‌بووه‌، به‌ڵكوو بۆ بردنه‌سه‌ره‌وه‌ی قازانجی سه‌رمایه‌داران و هاوكات بۆ هه‌ژارتر كردنی جه‌ماوه‌ری به‌رینی كۆمه‌ڵگا بوو. ئه‌م ئه‌نجامه‌ كاره‌ساتباره‌ی كاری ژنان كه‌ زۆر هه‌ژێنه‌ر و دڵته‌زێن دێته‌ به‌رچاو، به‌ له‌ناوچوونی سیستمی به‌رهه‌مهێنانی سه‌رمایه‌داری به‌ته‌واوه‌تی له‌ناو ده‌چێت.

سه‌رمایه‌دار له‌ بواری ره‌قابه‌ت نابێ دوا بكه‌وێت و ده‌بێ هه‌وڵ بكات كه‌ مه‌وادی نێواهن هه‌زینه‌ی به‌رهه‌مهێنان و نرخی فرۆشی كاڵاكانی زیاتر بكات. به‌م پێیه‌ هه‌وڵ ده‌دات كه‌ كاڵاكانی خۆی هه‌رچی هه‌رزانتر به‌رهه‌م بێنێت و هه‌رچی گرانتر بیفرۆشێت. به‌ گشتی هه‌موو هه‌وڵی سه‌رمایه‌دارێك ئه‌وه‌یه‌ كه‌ سه‌عات كاری زۆر درێژماوه‌ بكاته‌وه‌ و كرێكارنیش به‌ حه‌قده‌ستی زۆر كه‌می خۆیان قه‌ناعه‌ت بكه‌ن. ئه‌م هه‌وڵه‌ی سه‌رمایه‌داران دروست بۆ به‌ره‌وڕوو بوونه‌وه‌ له‌گه‌ڵ خواست و داواكاری كرێكارانی ژن دایه‌ كه‌ به‌ دروستی سه‌بارت به‌ كرێكارانی پیاو سدق ده‌كات. به‌ پێی هه‌ر چه‌شنه‌ دژ به‌ یه‌ك بوونێك خواست و داوكاری ژنان و پیاوانی كرێكار نییه‌ و ئه‌وه‌یكه‌ له‌ كۆتاییدا ده‌مێنێت دژ به‌ یه‌ك بوونێكی ئاشتی نه‌خواز له‌ نێوان كار و سه‌رمایه‌یه‌.

قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری ژنان به‌ ژێربه‌نای ئابوری ئێستا ناسازگاره‌، چونكه‌ سه‌رمایه‌داران و پیاوانیش ناتوانن له‌ كاری ژنان چاوپۆشی بكه‌ن، سه‌رمایه‌داران ده‌بێ جێگه‌ و پێگه‌ی خۆیان له‌ بازاڕی ره‌قابه‌ت بپارێزن و پیاوان بۆ پێكهێنانی بنه‌ماڵه‌ ده‌بێ له‌سه‌ر كاری ژنان حیساب بكه‌ن. ئه‌گه‌ر بمانه‌وێت له‌ رێگای قانونیه‌وه‌ مافی كاری ژنان له‌ناوبده‌ین، له‌و روانگه‌شه‌وه‌ وه‌زعیه‌تی حه‌قده‌ستی پیاوانی باشتر نابێت. سه‌رمایه‌داران نه‌بوونی هێزی كاری هه‌رزانی ژنان زۆر خێرا له‌ رێگای كه‌ڵك وه‌رگرتن له‌ ماشینی پێشكه‌وتوو قه‌ره‌بوو ده‌كه‌نه‌وه‌ و له‌ ماوه‌یه‌كی كورتدا هه‌موو شتێك سه‌رله‌نوێ وه‌ك خۆی لێدێته‌وه‌.

دوای به‌كارگیری به‌رینی هێزی كار كه‌ ئه‌نجامه‌كه‌ی بۆ كرێكاران به‌سود بوو، ئه‌وه‌ بینرا كه‌ سه‌رمایه‌داران به‌ یارمه‌تی ده‌ستگا پێشكه‌وتووه‌كان ده‌ستكه‌وتی كرێكارانی خۆیان له‌ناو ده‌به‌ن. ئه‌گه‌ر كاری ژنان به‌ هۆی گه‌شه‌ی ره‌قابه‌ت قه‌ده‌غه‌ و سنوردار بكه‌ین، له ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ له‌ناوچوونی ماشین و جێگیر بوونی سه‌رله‌نوێی مافی سنفی سه‌ده‌ ناوه‌ڕاستی كه‌ تێیدا كرێكارانی پیشه‌وه‌ر دیاری ده‌كرا، مه‌نتقی ده‌بێت. جگه‌ له‌ هۆكاری ئابوری پێش له‌ هه‌موو شتێك هۆكاری ئوسولیش له‌ ناسازگاری له‌گه‌ڵ قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری ژنان قه‌رار ده‌گرێت. هه‌روه‌ها له‌ روانگه‌ی ئوسولیش ژنان ده‌بێ هۆشیار بن كه‌ له‌دژی هه‌ر چه‌شنه‌ هه‌وڵێك كه قه‌ده‌غه‌ كردنی كاری ژنانی به‌ شوێنه‌وه‌ هه‌یه‌ ناڕه‌زایه‌تی ده‌رببڕن و ئه‌م ناڕه‌زایه‌تییه‌ی به‌ هه‌ڵسووڕاوانه‌ترین مقاومه‌ت بگۆڕێت، چونكه‌ ئه‌وان ده‌زانن بۆ به‌رابه‌ری كۆمه‌ڵایه‌تی و سیاسیان له‌گه‌ڵ پیاوان ته‌نیا و ته‌نیا پێوه‌ندی به‌ سه‌ربه‌خۆیی ئابوری ئه‌وانه‌وه‌ هه‌یه‌و ئه‌مه‌ شتێكه‌ كه‌ پێگه‌ی كاری ئه‌وان جگه‌ له‌ بنه‌ماڵه‌ له‌ كۆمه‌ڵگاش مومكین و له‌بار ده‌كات.

له‌ روانگه‌ی ئوسولیه‌وه‌ ئێمه‌ ژنان، روون و ئاشكرا ناڕه‌زایه‌تی خۆی به‌ سنووردار كردنی كاری ژنان ده‌رده‌بڕی، له‌و روانگه‌وه‌ نامانه‌وێت كاروباری خۆمان له‌ مه‌سه‌له‌ی گشتی كرێكاران جیا بكه‌ینه‌وه‌ و خواستی تایبه‌تیشی فۆرموله‌ ناكه‌ین، ئێمه‌ هیچ ئه‌منیه‌تێكمان ناوێت، جگه‌ له‌وه‌یكه‌ كار به‌ شێوه‌یه‌كی گشتی له‌ به‌رامبه‌ر سه‌رمایه‌ داوا ده‌كات.

ئێمه‌ ته‌نیا حاڵه‌تێكی ئێستسنایی ئه‌ویش ژنانی دووگیان موجاز ده‌زانین كه‌ سه‌رنجی پێبده‌ین، چونكه‌ بارودۆخی ئه‌وان یاسایه‌كی ته‌ئمینی ئیجتماعیه‌كی تایبه‌تێكمان هه‌یه‌ كه‌ مه‌سه‌له‌ی جێگای سه‌رنجی ژنان له‌ حاڵی حازردا و هه‌روه‌ها نه‌وه‌ی داهاتووی ده‌بێت. ئێمه‌ هیچ كات نه‌ مه‌سه‌له‌یه‌ك له‌ ژێر نای مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت به‌ ژنان و نه‌ مه‌سه‌له‌یه‌كی به‌ ناوی مه‌سه‌له‌ی تایبه‌ت به‌ ژنانی كرێكار ده‌ناسین. ئێمه‌ داوای ئازادی ته‌واوی خۆمان ده‌كه‌ین، نه‌ مافی ئازادی هه‌ڵبژاردنی پیشه‌ و مافی ئاموزش به‌رابه‌ر له‌گه‌ڵ پیاوان، ئه‌گه‌رچی هه‌ردوو داواكارییه‌كی عادڵانه‌ن و نه‌ خوازیاری مافی سیاسین. وڵاتانێك كه‌ تێیاندا به‌ ئیستڵاح مافی هه‌ڵبژاردنی گشتی، ئازادی و راسته‌وخۆ، له‌ ئاردایه‌ پێمان نیشان ده‌دات چه‌نده‌ بایه‌خی واقیعی ئه‌م بابه‌ته‌ زۆر كه‌مه‌. مافی ده‌نگدانی به‌ بێ سه‌ربه‌خۆیی ئابوری مه‌زیه‌تێكی نییه‌ و كه‌م و زۆر گۆڕانكاریه‌كه‌ كه‌ رێگا به‌ جێگایه‌ك نابات. ئه‌گه‌ر رزگاری كۆمه‌ڵایه‌تی وابه‌سته‌ی مافی سیاسی بێت، له‌ ئه‌گه‌ری ئه‌م حاڵه‌ته‌ ده‌بێ بڵێین كه‌ له‌ وڵاتانێك كه‌ مافی ئازادی هه‌ڵبژاردن له‌ ئاردایه‌، نابێ كێشه‌ و گرفتی كۆمه‌ڵایه‌تی له‌ ئاردا بێت. رزگاری ژنان هه‌ر وه‌ك رزگاری هه‌موو مرۆڤه‌كان ته‌نیا له‌گه‌ڵ رزگاری كار له‌ سه‌رمایه‌ له‌دایك ده‌بێت. ته‌نیا له‌ كۆمه‌ڵگای سوسیالیستی دایه‌ كه‌ ژنان و كرێكاران مافی به‌رابه‌ری ته‌واو به‌ده‌ست دێنن.

به‌م واقعیه‌ته‌، ئه‌وه‌یكه‌ بۆ ژنانێك كه‌ هیوای رزگاری بۆیان حه‌یاتییه‌ ده‌مێنێت، ئه‌مه‌یه‌ كه‌ به‌ حێزبی كرێكارانی سوسیالیست په‌یوه‌ست بن، چونكه‌ ئه‌مه‌ ته‌نیا جه‌ریانێكه‌ كه‌ بۆ رزگاری كرێكاران خه‌بات ده‌كات. به‌ بێ یارمه‌تی پیاوان و هه‌ندێك جار به‌ پێچه‌وانه‌وه‌ی ویستی ئه‌وان، ژنان به‌ هه‌ر حاڵ له‌ ژێر ئاڵای سوسیالیزم دان و ده‌بێ ته‌نانه‌ت دان به‌م مه‌سه‌له‌یه‌دا بنێین و له‌ حاڵه‌تگه‌لێكی تایبه‌تدا به‌ پێچه‌وانه‌ی رای خۆی، به‌ره‌و گه‌رایش و بۆچوونێك كێشراون كه‌ له‌ وته‌یه‌كدا نیشانه‌ی ده‌ركێكی روون له‌ پێشگه‌ی ئابورییه‌.

ئێستا ژنان له‌ ژێر ئاڵای سوسیالیزم دان و له‌ ژێر ئه‌م ئاڵایه‌ ده‌مێننه‌وه‌ و بۆ به‌ ره‌سمیه‌ت ناسینی خۆیان وه‌ك مرۆڤی یه‌كسان و به‌رابه‌ر، خه‌بات ده‌كه‌ن. ژنان له‌ حاڵێكدا كه‌ ده‌ست له‌ نێو ده‌ستی یه‌ك، هاوشان له‌گه‌ڵ حێزبی كرێكارانی سوسیالیست به‌ره‌وپێش ده‌چن، ئاماده‌ن له‌ سه‌رجه‌م كێشه‌ و گرفت و فیداكاری و له‌خۆبردووییه‌كان به‌شدار بن، به‌ڵام هه‌روا له‌سه‌ر ئه‌وه‌ سوورن كه‌ دوای سه‌ركه‌وتن به‌ هه‌موو مافه‌ به‌رحه‌ق و ره‌واكانی خۆیان رابگه‌ن. ئه‌وان له‌ بواری فیداكاری و به‌ڕێوه‌بردنی ئه‌رك و هه‌روه‌ها جێبه‌جێ كردنی مافه‌كانیان، نایانه‌وێت زۆرتر یان كه‌متر له‌ هاوڕێیانی تێكۆشه‌ر و خه‌باتكار بن كه‌ له‌ بارودۆخ و هه‌لومه‌رجی یه‌كسان له‌ ریزی خه‌باتكاران و شۆڕشگێڕان دا قه‌راریان گرتووه‌.

سەرچاوە: سایتی پیام

ژیلا
ADMINISTRATOR
PROFILE