جستجو

“ژنی سەردەم”

“ژنی سەردەم”

کورتە هۆنراوەیەکی ژنە شاعیری سویدی، ئێدیس سوێدێرگران

وەرگێڕان لە سویدییەوە: عەبدولکەریم حەمید عەبدولکەریم

 

“ژنی سەردەم”

من ژن نیم
گیاندارێکم نێر و مێم
من مناڵم، شازادەم
بڕیارێکی دلێرانەم
من تروسکەیەکی پێکە‌نیناوی خۆرێکی خوماریم

من تۆڕێکم بۆ سەروەری
گشت ژنان
من ھەنگاوێکم بەرەو ڕێکەوت و وێرانی
من بازدانێکم بەسەر ئازادی و سەربەخۆبوون

من چرپەی خوێنم بە گوێی پیاواندا
من مووچڕکەی ڕۆحم
تاسە و ناڕازی لەشم
من ڕێ‌ نیشاندەرم بۆ بەھەشتی نوێ
من کڵپەیەکم گەڕیان و بە جۆش

من ئاوی قووڵم
سەرکێش تا ئەژنۆ
من ئاگر و ئاوم
سەرڕاستانە،
ئازادانە، گرێدراو…