جستجو

نادین گوردیمێر کێیە؟

نادین گوردیمێر کێیە؟

نادین گوردیمێر -Nadine Gordimer، لە ٢٠ی نۆڤێمبەری ١٩٢٣ لە خانەوادەیەکی جولەکە لە ئەفریقای باشوور لە دایک بووە. سەڕەڕای نووسینی زیاتر لە ١٠ ڕۆمان، نادین چەندین چیرۆک و وتار و شانۆنامەی نووسیوە کە لە زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمەکانیدا دژی سیستەمی دڕندانەی ئەپارتاید وەستاوەتەوە.

 

نادین گوردیمێر -Nadine Gordimer، لە ٢٠ی نۆڤێمبەری ١٩٢٣ لە خانەوادەیەکی جولەکە لە ئەفریقای باشوور لە دایک بووە. سەڕەڕای نووسینی زیاتر لە ١٠ ڕۆمان، نادین چەندین چیرۆک و وتار و شانۆنامەی نووسیوە کە لە زۆربەی هەرە زۆری بەرهەمەکانیدا دژی سیستەمی دڕندانەی ئەپارتاید وەستاوەتەوە. ئەپارتاید جێبەجێکردنی سیاسەتی جیاوازیی ڕەگەزپەرستییانە کە ڕەگەزپەرستەکانی ئافریقای باشوور لە دژی زۆربەی دانیشتووانانی ئەو وڵاتە کە ڕەشپێستن بە کاریان دەهێنا. سەرچاوەی نووسینی ڕۆمانەکانی نادین جوگرافیایەکە کە مرۆڤ تێیدا نووقمی ترس و دڕندەیی ببوو، نادین لەناو کۆمەڵگەیەکدا دەنگی ئازادانەی هەڵبڕی کە مرۆڤەکان بەهۆی ڕەگەزپەرستییەوە هەمیشە مەترسیی لەناوچوونیان هەبوو.

نادین دەیان ساڵی تەمەنی خۆی بۆ دژایەتیکردنی ئەم ڕژێمە ڕەگەزپەرستییە تەرخان کرد، هەر ئەمەش وای کرد کە ئەو کاتە کتێبەکانی لە ئافریقای باشوور قەدەغە بکرێن. بەڵام ئەوە نەبووە بەربەست و نادین و پەیامە مرۆڤانەییەکانی بە دونیادا بڵاو بوونەوە و لە ساڵی ١٩٧٤ خەڵاتی بووکەر و لە ساڵی ١٩٩١ خەڵاتی نوبڵی بۆ ئەدەب وەرگرت. لیژنەی خەڵاتی نۆبڵ، بە یەکێک لە سوودبەخشە مەزنەکانی مرۆڤایەتی ناوی دەبات.

ڕۆمانەکانی نادین، ئەو کتێبانە بوون کە نێلسۆن ماندێللا لە زینداندا خوێندوونیەتییەوە و پێیان سەرسام بووە. ماندێللا هەر دوای ئازابوونی، داوای کردووە کە چاوی بە نادین بکەوێت و بە یەکێک لە خەباتکارانی مرۆڤایەتی ناوی هێناوە.

“بنەماڵی جولی”، “جیهانی بێگانەکان”، “پارێزگاران”، “چیرۆکی کوڕەکەم” لە ڕۆمانە بەناوبانگەکانی نادینن، کە بە داخەوە هیچ ڕۆمانێکی وەرنەگێڕدراوەتە سەر زمانی کوردی.

نادین لە ساڵی ٢٠١٤ لە تەمەنی ٩٠ ساڵیدا لە جۆهانسبێرگ لە ئافریقای باشوور کۆچی دوایی کرد.

 

 

تێبینی: نووسەری ئەم کورتە بابەتە نادیارە بۆ ژینیار!

ژیلا
ADMINISTRATOR
PROFILE