جستجو

“25 خولەکی ترم ماوە”

“25 خولەکی ترم ماوە”

لەو تەپۆڵکەیە سێدارەیان هەڵدا
هێشتا 25 خولەکی ترم ماوە
گشت ئەو شارە دەخوازن لە سێدارە دانم ببینن

شیعر و گۆرانی: پۆڤیل دیسینگ
وەرگێڕانی لە دانماڕکییەوە: ئەرسەلان چەڵەبی

لەو تەپۆڵکەیە سێدارەیان هەڵدا
هێشتا 25 خولەکی ترم ماوە
گشت ئەو شارە دەخوازن لە سێدارە دانم ببینن

هێشتا 24 خولەکی ترم ماوە
من ژ بۆ ئازادی، بە دژی توندوتیژی و زۆرەملی دەچریکێنم

هێشتا 23 خولەکی ترم ماوە
پاش دەمێک بۆ دواجار چریکانم

هێشتا 22 خولەکی ترم ماوە
ئەو خواردنەی داوام کردبوو پێیان دام

هێشتا 21 خولەکی ترم ماوە
پەرداخەکەم بەتاڵە، قاپەکەشم هەروەها

هێشتا 20 خولەکی ترم ماوە
بە ڕوویەکی خۆشەوە لێیان پرسیم، ئێستە تێرت خوارد

هێشتا 19 خولەکی ترم ماوە
جگەرەکەیان بۆ داگیرساندم

هێشتا 18 خولەکی ترم ماوە
نامەم بۆ خودی دیکتاتۆر نووسی

هێشتا 17 خولەکی ترم ماوە
بەڵام وەڵامەکەی: نا، لێبوردنێک لە ئارا دا نییە

هێشتا 16 خولەکی ترم ماوە
لە بەر دەم ئەو پیاوە مەزنە داوای روحم و بەزەییم کرد

هێشتا 15 خولەکی ترم ماوە
هەڵەکەم ئەوە بوو وەک ئەو بیرم نەدەکردەوە

هێشتا 14 خولەکی ترم ماوە
چاو لێکە دوا میوانیان ناردە لام

هێشتا 13 خولەکی ترم ماوە
قەشەیەک بە عەبای رەشەوە لە بەرد ەرگاکە وەستاوە

هێشتا 12 خولەکی ترم ماوە
گوێم دایە ئەو خوتبەیەی دەیخوێندەوە

هێشتا 11 خولەکی ترم ماوە
باسی دۆزەخی بۆ دەکردم بەڵام ئێرە سارد و سڕە

هێشتا 10 خولەکی ترم ماوە
سەیر کە، ئێستە گوریسەکە تاقی دەکەنەوە کە بزانن وەخۆم دەگرێت

هێشتا 9 خولەکی ترم ماوە
بەڵام گووی تێ بێت چ عەیبی نییە

هێشتا 8 خولەکی ترم ماوە
گوێ لە کلیلی ناو دەرگاکە بگرە

هێشتا 7 خولەکی ترم ماوە
دڵەکوتەمە و زارم ویشک هەڵاتووە

هێشتا 6 خولەکی ترم ماوە
لە نێوان دوو پیاودا دەرۆم و ئەژنۆم دەلەرزێ

هێشتا 5 خولەکی ترم ماوە
لەشم ساردە و پشتم وەک بەردی لێهاتووە

هێشتا 4 خولەکی ترم ماوە
لەو تەپۆڵکەیەوە دەبینم کە نیشتمانم گەلێک جوانە

هێشتا 3 خولەکی ترم ماوە
گوریسێکە و ملی من، چ هیوایەک بۆ ڕاکردن نیە

هێشتا 2 خولەکی ترم ماوە
تەنیا و تەنیام، هیچ هاوڕێیەک شک نابەم

هێشتا خولەکێکی ترم ماوە
چ کەس نازانێ بەرەو کوێ دەڕۆم!
من ماومەتەوە و ئاخێکککککککککککککککک!

*************

دەقی هۆنراوەکە بە زمانی دانمارکی:

Povl Dissing – 25 Minutter endnu

De har bygget en galge på bakkens top

Jeg har 25 minutter endnu
Hele byen vil se at jeg bli’r klynget op

Jeg har 24 minutter endnu

Jeg har sunget om frihed, vold og tvang

Jeg har 23 minutter endnu
Om lidt har jeg sunget for sidste gang

Jeg har 22 minutter endnu
De har givet mig det måltid som jeg bad dem om

Jeg har 21 minutter endnu
Min kop den er tømt og mit fad er også tomt

Jeg har 20 minutter endnu
De har venligst spurgt mig om jeg nu var mæt

Jeg har 19 minutter endnu
De har givet mig ild på en cigaret

Jeg har 18 minutter endnu
Jeg har skrevet et brev til diktatoren selv

Jeg har 17 minutter endnu
Men hans svar det var: “Nej, her bli’r sgu ingen appel!”

Jeg har 16 minutter endnu
Jeg har bedt om nåde hos den store mand

Jeg har 15 minutter endnu
Min fejl var jeg ikke tænkte lige som han

Jeg har 14 minutter endnu
Se nu sender de mig den sidste gæst

Jeg har 13 minutter endnu
I døren står der en sortklædt præst

Jeg har 12 minutter endnu
Jeg har lyttet til den prædiken som han holdt

Jeg har 11 minutter endnu
Han talte om helvede men her er skide koldt

Jeg har 10 minutter endnu
Se nu prøver de om rebet kan bære min vægt

Jeg har 9 minutter endnu
Men hele lortet fungerer sgu perfekt

Jeg har 8 minutter endnu
Hør nu rasler der en nøgle i min dør

Jeg har 7 minutter endnu
Mit hjerte hamrer og min mund den er tør

Jeg har 6 minutter endnu
Mellem to mænd der går jeg på svage ben

Jeg har 5 minutter endnu
Min krop den er kold og min ryg er som en sten

Jeg har 4 minutter endnu
Her fra bakken der ser jeg at mit land er skide smukt

Jeg har 3 minutter endnu
Et reb om min hals, ingen håb om flugt

Jeg har 2 minutter endnu
Jeg er helt alene, jeg har ingen ven

Jeg har 1 minut endnu
Og ingen ved hvor jeg nu skal hen
Jeg har AAAAAAAAAAAAAAAAAAAAAHHHH!!!

بۆ بینینی خوێندنەوەی هۆنراوەکە لە لایەن پۆڤیل دیسینگ-ەوە، کلیک بکە سەر ئەم لینکەی خوارەوە:

YouTube: http://rx.hu/XLNv