جستجو

ناویان داعش بوو؛

ناویان داعش بوو؛

ئەوانەی تۆیان گریاند
ئەوانەی ڕۆژە ڕەشەڪانیان لە نێو ڕۆژمێری تۆ نووسی
ناویان داعش بوو…

 ژیڪاڵ مەریوانی

ئەوانەی تۆیان گریاند
ئەوانەی ڕۆژە ڕەشەڪانیان لە نێو ڕۆژمێری تۆ نووسی
ناویان داعش بوو
ڪەسێکی دیڪە پێویست بۆ ئەوەی داعش سفەتانی نێو ئەو خەیاڵانەی، ئەو ماڵانەی، ئەو شەقامانەی، ئەو هزرانەی ژن جیاواز لە شێوە سوونەتیەڪە، بە شێوەی مۆدێڕن دەڪوژن،
بە شێوەی مۆدێڕن ئازار ئەدەن بە شێوەی مۆدێڕن دەنگیان ڪپ دەڪەن، بناسێنێ
نادیا خاتوون لێرە پێت دەڵێم پیرۆزە
پیرۆز
بەڵام لە زوڵفەوە تا با
لە لێو تا دەگاتە ماچ
لە چاو تا دەبێتە نیگا
لە وشە تا دەگاتە قەڵەم
لە ژن تا دەگاتە پیاو
ئەڵێم ماومانە” زۆری ماوە زۆر”
ناویان داعش بوو
من ئەمانە چی ناو بنێم؟
نە شەقام خاڵیه لێیان
نە ڪۆڵان خەڵوەت ئەڪەن
سەر ئەڪێشنە نێو خەیاڵەڪان
لە جێی باوڪ
سەری نووسینەڪان ئەبڕن
ڕۆژێ ئەبێ سەد ڕڪات بەڵێیان بۆ بکەی
نادیه ئەوە تۆ چۆن بڪوژەڪانی ڕۆحی خۆت
دۆزیوەتەوە؟
من ساڵانێڪە دەگەڕێم
بە سەر شوشەی پەنجەرەڪانەوە
بە هەنگاوە جێماوەڪانی ڕێگاڪانەوە
لەو ڪێوانەی لە چۆڵەوانی ژنێ هاواری لێڪردوو
و دەنگیان داوەتەوە
گەڕام ــ گەڕام
هەمووی ڕەنگی بڪوژەڪانی ڕۆحی منیان پێوەیە