جستجو

ژینیار - پلاتفۆرمی ژنانی بزووتنەوەی خیابان

ژینیار وەک بەشێک لە چەتر/بزاڤی “خیابان” لە کاتێکدا پێ دەنێتە گۆڕەپانی تێکۆشانەوە کە لە یەکەمین تێکۆشانە بەڕێکخستەکراوەکانی ژنان لە فەلاتی ئێران و سەرەتاکانی سەرهڵدانی بیرۆکە دیموکراتیکەکان لە ناوچەکە، کە بەناوی “ئینقلابی مەشرووتە” دەیناسین، سەد ساڵ تێپەڕ دەبێت. بۆیە ژینیار نەک لە کوت و پڕێکدا هەڵتۆقییبێت، بەڵکوو وەک منداڵێک کە شۆپداری خەباتی جیلەکۆنەکانی ژنانە، دێتەی گۆڕەپانی تێکۆشانەوە.

 

ژینیار نەهاتووە تا ڕابردوو دووپات کاتەوە، ئەو منداڵی سەردەمی خۆیەتی. هاوتەریب لەگەڵ شۆڕشگێڕانی پێش خۆی؛ دەستکەوتەکانیان دەپارێزێت و لە کەماسی و شکستەکانیان دەرس وەردەگرێت.

مەزنترینیشیان ئەوەیکە ژن کاتێک خۆی نەدۆزیەوە و نەناسییەوە، لە پشت پەردەیەکی ڕەشدا شاردراو دەمێنێت، هەر جار و لەگەڵ هەر گۆڕانکاریەکی پێشکەوتنخوازانەی کۆمەڵایەتیدا هەمیسان دەسڕدرێتەوە، بۆیەش گجارێک لە نەبوونی ژناندا تێکۆشانە پێشکەوتووییخوازییەکان دوبارە و چەندبارە تووشی شکست و داڕمان دەبن.

 

بۆیە ئەمجارەیان “ژینیار” یاری ژیانی ئاسایی نییە، کە لە شەوسۆی هەر جەنگێکدا وەک دایکێکی داخدار بۆ ڕۆڵەکەی جەرگی بسووتێ، یا وەک هاوسەر و بکەرێکی دەستی دوو و یاریدەدەری زەلامەکەی دیل بکرێت. ژینیار تێکۆشانێکە بۆ خۆناسی و ناسینەوەی ژن بۆ خۆی و تێکۆشانی ژنێکە کە کرێکارە، هاوژینە و شەرەفە بۆ ژنێک کە نە کرێکارە، نە هاوسەرە و نە ناموس.

 

ژینیار کێبڕکێیەک بۆ وەدەستهێنانی پلەی یەکەم نییە، بەڵکوو پاوەگەزدانی ئەوانەیە کە هیستریک وار لە بەرامبەر هەرچەشنە دەسەڵات خوازی و پلەویستی پیاوسالارانە راوەستان و سڕانەوە، واتە ژنانێک کە نە لە سەرکوت و نە لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵیدا نەیانویست یەکەم بن و نایانەوێ. ژینیار زایەڵەی دەنگی ژنی ژیان بۆ پیاو نییە. چونکە نایەوێت بەو ڕێگا کۆنانەدا بچێتەوە کە تەنیا سڕینەوەی بەدوواوەیە.

 

ژینیارمان بەناوی ژنانی بێناونیشان ناونا، ئەوانەی ڕێگەی رزگاری نەتەوە بندەستەکەیان هەڵبژارد و لەو پێناوەدا ئازاریان بینی و جەورەکانیان بە شان کێشا. ژنانێک کە نە کرێکار، نە هاوسەری پیاوێک و نە شەرەفی ئەو ژنە بێ دەسەڵات و سەرلێشواوەی ناسێندراون. ئەوانە ژنانگەلێک وەک زەینەب جەلالیانن کە نە تەنیا خاوەن سەرمایە دەستبەسەری کردوون، بەڵکوو نەبوونی زەینییەتی پاوانخوازانەی تێکۆشانیانە کە وای کردووە مێنتاڵیتەی پیاوانەی حاکم لەسەر بزووتنەوە شۆڕشگێڕ و دیموکراتیکەکانیش، وانیان پێ کەم بێت و پەراوێزیان بخەن.

ژنانێک کە بە پێچەوانەی زەینییەتی دەسەڵاتخوازی زلبێژ، هیچیان نییە و هیچیشیان ناوێت. مل نانێن بەم نەزمە و هەموو ئەرزشەکانی، بۆیە ئەوان وەک یاری ژیانی ژنان لە ڕووبەڕووبوونەوە لەگەڵ شارستانی چینایەتی نێرسالارانە، نە تابلۆیەکی مافی مروڤ-نەمای ئایدۆلۆژیک، کە ڕێبازێکن.

 

ژینیار تێکۆشانێکە بۆ نەوژەنکردنەوە و ناساندنەوەی ئەو هێزە شۆڕشگێڕانەی بە چەشنێکی دیکە لە موعادلاتی “شۆڕشگێڕەکان” سڕاونەتەوە.

 

ژینیار ئاوایە؛ “تۆ بە ڕێبازی خۆت شەڕبکە، ئێمە ژنانیش بە ڕێبازی خۆ”

 

(لێرەدا مەبەست لە زەینەب جەلالیان نموونەی ژنێکی شۆڕشگێڕی پەراوێزخراوە، نە زەقکردنەوەی ناوێک)